پارێزگاری سلێمانی: چەمچەماڵ نەكرێتە مەیدانی شەڕێكی نوێی سیاسیی
کوردستان 11:19 AM - 2025-12-11
راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی داوا دەكات چەمچەماڵ نەكرێتە مەیدانی شەڕێكی نوێی سیاسیی و شكاندنی یەكتر، چونكە بەوە ناگەینە هیچ ئەنجامێك، بەڵكو دەبێت چەمچەماڵ یەكمان بخات.
ئەمڕۆ 11ی 12ی 2025، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند: داوا دەكەم چەمچەماڵ نەكرێتە مەیدانی شەڕێكی نوێی سیاسیی و شكاندنی یەكتر، چونكە بەوە ناگەینە هیچ ئەنجامێك، بەڵكو دەبێت قوربانییەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و ئاغجەلەرو ئەو ناوچانەی زیانیان بەركەوتووە یەكمان بخەن.
راشیگەیاند: دەبێت لەڕێی حكومەتی خۆجێی و قائیمقامییەت و ئەو لیژنانەی پێكهێنراون، بەزووترین كات كاری پێویست بكەین و ئەو كۆمەك و فریاگوزاریانەی لەلایەن وڵاتان و رێكخراوە ناوخۆییەكان و حكومەت و خێرخوازانەوە دابینكراون بەشێوەیەكی سیستماتیك بەسەر زیانلێكەوتوواندا دابەشبكرێن.
بەگوێرەی دواین ئاماری بەرگری شارستانی هەرێم، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە چەند ناوچەیەك لافاو دروستبوو، سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و 12 كەسیش بریندار بوون، هاوكات زیانی ماددی زۆریش بەر موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و دامەزراوە حكومییەكان كەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

