دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
کوردستان 10:20 PM - 2025-11-19
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاکییەکدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی 19ی11ی2025 لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ١٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ.
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

