بکوژی رووداوەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا
کوردستان 01:22 PM - 2025-10-07
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایشی هەرێم
رۆژی 27ی9ی2025 تەرمی ئافرەتێک لەماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە:لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی ئەنجامدا و توانرا تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بکوژ و هاوکارەکەی دەستگیربکرێن.
راشیگەیاند: لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (406) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

