ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد دەستگیرکران
کوردستان 08:44 PM - 2025-09-23
ئاسایشی سلێمانی
چەکدارە دەستگیرکراوەکان
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 23ی9ی2025 لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەربنکەی پۆلیسی
چوارچرا و تەقە دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانیش ئاشکرای دەکات:" چەکدارەکان
دەستگیرکراون و هەڵگری بیری توندڕەوین".
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 23ی9ی2025 لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار
هەڵدەکوتنە سەربنکەی پۆلیسی چوارچرا.
دەشڵێت: دوای ڕووبەڕوبونەوەی
چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە، توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیربکرێن لەلایەن
هێزەکانی پۆلیس، کارمەندێکی پۆلیس لەڕووداوەکەدا برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاند:لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی هاوکاریکردنی
هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ
تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.
لە کۆتایشدا رایگەیاندووە: لەئێستادا هەردوو
تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان
بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

