دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 08:46 PM - 2025-08-17
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم
ماددەی هۆشبەر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاكییەكدا لەناو شاری سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد و دەستیشیان بەسەر 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاكدا گرت.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: رۆژی 5ی 8ی 2025، لەئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لەشاری سلێمانی، لە بۆسەیەكدا دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستیش بەسەر بڕی 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاكدا گیرا، كە ئامانجیان شاردنەوە و بردنەدەرەوەی ماددەكە بوو لەڕێگەی بارهەڵگرێكەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەشكراوە: لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

