شه‌هید حه‌مه‌غه‌فور ئاغجەلەریی ژیانی بۆ كوردستان ته‌رخان كرد
کوردستان 11:11 AM - 2025-07-23
PUKMEDIA
شەهید حەمە غەفور ئاغجەلەری
23ی تهمموز، یادی سەرکردەو قارەمانێکی شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، یادی حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی کە نموونەی جوامێری و فیداكاریی بوون.
محه‌مه‌د غه‌فور ئه‌حمه‌د ناسراو بە (حەمە غەفور ئاغجەلەری)ساڵی 1939 له خێزانێكی كوردپهروهرو ناسراوی شارۆچكه‌ی ئاغجه‌له‌ر هاتۆته دنیاوه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م رۆڵه هه‌ڵكه‌وتووه خاوه‌نی مێژویه‌كی پڕ سه‌روه‌رییه له جوامێری و كوردایه‌تی و فیداكاریدا. شه‌هیدی نه‌مر (حه‌مه غه‌فور ئاغجه‌له‌ری) لە ئەیلولی ساڵی 1961 په‌یوه‌ندی كردووه به شۆڕشەوە، به‌هۆی ئازایه‌تی و له‌خۆبوردوویی و ره‌وشت به‌رزییه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شه‌هید حه‌مه‌غه‌فور بووه سه‌رده‌سته‌ی هه‌ڤاڵه‌كانی و فه‌رمانده‌یه‌كی به‌ناوبانگی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ئه‌م فه‌رمانده كۆڵنه‌ده‌ره له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا چه‌ندین داستانی بێ وێنه‌ی تۆماركردووه‌و هاوڕێ له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كانیدا له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ئاغجه‌له‌ر ده‌یان په‌لامارو شاڵاوی هێزه‌كانی رژێمیان تێكشكاندووه بەردەوام باوەڕی بە سەرکەوتن بووە.
شه‌هید حه‌مه‌غه‌فور كه‌هه‌موو ژیانی خۆی بۆ كورد‌و كوردستان ته‌رخان كردبوو ، ساڵی 1976 به بڕوایه‌كی پۆڵایینه‌وه په‌یوه‌ندی كرد به شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان و لێپرسراوێتی سیاسی و عه‌سكه‌ری مه‌فرزه سه‌ره‌تاییه‌كانی سنووری كه‌ركوكی گرته ئه‌ستۆو له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ده‌وری مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێ كۆبكاته‌وه.
چالاكییه سیاسی و عه‌سكه‌رییه‌كانی شه‌هید حه‌مه‌غه‌فور له‌سنووری كه‌ركوكدا هێنده قوڵ‌و به‌رفراوان بوون كه ترسێكی گه‌وره‌یان خسته دڵی دوژمنانی ئازادییه‌وه و به‌كرێگیراوه‌كانی رژێم هه‌موو هێزو توانای خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م هه‌ڵۆ بهرزهفڕهی كورداییهتی و سه‌رئه‌نجام پیلانی ره‌شی بهكرێگیراوان رۆژی 23ی ته‌مموزی 1977 بوو به خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی و له‌پشته‌وه خوێنی شه‌هید حهمهغهفورو حه‌وت پێشمه‌رگه‌ی تری به‌ناحه‌ق رشت و ژانێكی به‌سۆی خسته دڵی دڵسۆزانی كورد‌و كوردستانه‌وه.
درود بۆ رۆحی بەرزەفڕی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال و شەهید حەمە غەفور و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

