دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بکوژ رادەگەیەنێت
کوردستان 08:10 PM - 2025-07-07
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان لەبازگەی دەربەندیخان دووتۆمەتباری هەڵاتوو لەیاسایان دەستگیرکرد.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە:"رۆژی ٢٠٢٥/٦/٢١ بەهۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی شەڕ لەنێوان سێ هاوڵاتی لەقەزای خانەقین ڕوودەدات و کەسێک بەچەقۆ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دەکوژرێت و دەستبەجێ شوێنی رووداوەکە بەجێدەهێڵن و هەڵدێن".
"بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەبازگەی دەربەندیخان هەردوو تۆمەتباری رووداوەکەی قەزای خانەقین دەستگیربکەن و لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( 406 )لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە"، لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە.
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

