كڕیار و فرۆشیارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 06:07 PM - 2025-06-04
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستی بەسەر بڕی دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵدا گرت و كڕیار و فرۆشیارێكی ماددەی هۆشبەریشی دەستگیر كرد.
لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "رۆژی 3-6-2025، لەسنووری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لەچالاكییەدا توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن و دەستیش بەسەر دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و چەكێكی بێمۆڵەت و دوو ئۆتۆمبێلدا بگرن، كە بۆ گواستنەوەی ماددەكە بەكارهاتبوون".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لە ئێستادا بازرگانان بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

