مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ یەكێتی: تەئكید لە تەبایی نێوانمان دەكەینەوە
کوردستان 11:13 AM - 2025-06-01
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
لە یادی خەباتی 50 ساڵەی دامەزراندن و یۆبیلی زێڕینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی دەكات و رایدەگەیەنێت: "پیرۆزباییەكی گەرم لە حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و تەئكید لە تەبایی نێوانیشمان دەكەینەوە".
دەقی پەیامەكە:
بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هیوای بەردەوامیی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بەجێگەیانی ئەركە هاوبەشەكانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانكارییە دا و پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی كوردستان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

