عیماد ئەحمەد و سەركەوت زەكی: یەكێتی بكەینە وێستگەیەكی بەهێزتر
ی ن ک 04:41 PM - 2025-05-14
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و رێكخستن، بە سەرپەرشتی عیماد ئەحمەد و سەركەوت زەكی
بە سەرپەرشتی عیماد ئەحمەد، سەركەوت زەكی هەردوو مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و رێكخستن كۆبوونەوە و لە كۆبوومەوەكەدا كە لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و نەجمەدین فەقێ لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی و هاریكاری هاوبەش لەنێوان هەردوو مەكتەب كراو جەخت لە جێبەجێكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتییە رێكخراوەیی و پیشەییەكان كرایەوە، لەپێناو گەشەپێدانی چۆنایەتی لە پەیام و گوتاری میدیایی و ئاڕاستە سیاسییەكان .
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكە ئامادەكارییەكان بۆ یادی یوبیلی زێڕینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تاوتوێكراو دووپات لە رێكخستنی یادێكی شایستە بە مێژوو، پێگە و 50 ساڵ خەباتی بەردەوام و تێكۆشانی یەكێتی لە كۆڕی كوردایەتیدا كرایەوە و چەندین پڕۆژە گەڵاڵە و پێشنیاركران بۆ سەرۆك و مەكتەبی سیاسی بۆ گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەبارەیانەوە.
هاوكات عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن، تەئكیدیان لە یەكخستنی هەوڵ و پێشنیاری سەرجەم ئۆرگان و دامەزراوەكانی یەكێتی و خێراتركردنی ئامادەكارییەكان و رەخساندنی زەمینەی گونجاوتر و كاركردنی پێكەوەیی، لەپێناو گەیاندنی پەیامی راشكاوانە و نیشتمانییانەی یەكێتی كردەوە و دواشیانكرد، هەموو هەڤاڵانی یەكێتی لە هەموو ئاستەكاندا بە گڕوتینی یەكێتیانەوە بەشداربن و بەشێكی گرنگبن لە جۆشدانەوەی گیانی یەكێتی بوون و رۆحی سەرۆك مام جەلال و شەهیدان بۆ هەمیشە شادتر بكەن و یەكێتی بكەنە وێستگەیەكی بەهێزتر بۆ كوردستانێكی بەهێزتر و ئاوەدانتر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

