خالید شوانی: بڕیارماندا وارسی شەهیدان لەكرێی خزمەتگوزارییە دادییەكان ببەخشین
کوردستان 11:18 AM - 2025-03-17
PUKMEDIA
خالید شوانی
وەزیری دادی عیراق بۆ رێزگرتن لە قوربانیدانی وارسی شەهیدان و ساڵیادی قوربانیانی دەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو،بڕیاری لێخۆشبوونی لە كرێی خزمەتگوزارییە دادییەكان بۆ كەسوكاری شەهیدان دەركرد.
لەڕاگەیەندراوێكدا کەوێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، وەزارەتی دادی عیراق بڵاویكردەوە:" د. خالید شوانی وەزیری داد بڕیاریداوە بەبەخشینی وارسی شەهیدانی پلە یەك لە قوربانییەكانی رژێمی لەناوچوو، لە كرێی خزمەتگوزارییە وەرگیراوەكان لە هەموو فەرمانگە دادییەكان لەوانەش، پێشمەرگە، هێزە چەكدارەكان، حەشدی شەعبی و قوربانییەكانی دەستی تیرۆر".
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا وەزیری داد ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە:"ئەو بڕیارە رێزگرتنە لە قوربانیدان و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر خێزانەكانیان، هاوكات، تەئكیدی لەسەر پێویستی دابینكردنی ئاسانكارییە پێویستەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو بریارە كردووەتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

