خولی پەرەپێدانی بنەماكانی كاری پەرلەمانیی كۆتاییهات
ی ن ک 04:28 PM - 2025-02-12
PUKMEDIA
خولی پەرەپێدانی بنەماكانی كاری پەرلەمانیی كۆتاییهات
خولی پەرەپێدانی بنەماكانی كاری پەرلەمانیی، كە بۆ ئەندامانی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان لەلایەن مەڵبەندی دیراساتی گشتی و ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كرایەوە و سێ رۆژ بەردەوام بوو، كۆتاییهات.
بە ئامادەبوونی تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی، د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی، سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن، كۆتایی بە خولی سێ رۆژەی پەرەپێدانی بنەماكانی كاری پەرلەمانی بۆ پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان هات.
لە وتەیەكدا، تەلار لەتیف بە ناوی ناوەندی كاروباری یاسایی و مەڵبەندی دیراساتی گشتییەوە، رایگەیاند: "ئامانج لە كردنەوەی ئەم خولە زیاتر بۆ ئاشنابوون بوو بەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە بنەماكانی كاری پەرلەمانییەوە، بۆیە هەوڵدەدەین لە داهاتووشدا لەسەر ئەم جۆرە خولانە بەردەوام بین".
دواتر ئازاد حەمەئەمین بە ناوی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: "ئەم خولە بۆ ئێمە گرنگ بوو، بەرچاوڕوونیی زۆری پێداین و لێوەی فێربووین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

