دەزگای ئاسایش بکوژی گەنجەکەی رانیەی دەستگیرکرد
کوردستان 10:10 AM - 2025-01-27
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعات دا بکوژی ژیناڵ ئیبراهیم کەریم ) لە رانیە رادەگەیەنێت، کە لەرووداوێکی شەڕ و تەقەکردن دا سێ کەسیش برینداربوون.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایش کە ئەمڕۆ 27/1/2025 بڵاویکردەوە و وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایدەگەیەنێت:" شەوی ٢٥-٢٠٢٥/١/٢٦ لە گەڕەکی شەهیدانی شاری ڕانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک دەکوژرێت بەناوی ( ژیناڵ ئیبراهیم کەریم )لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤، سێ کەسیش بریندار دەبن و پاش ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر ڕووداوەکە ئەنجامدا"
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت:" بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعات دا بکوژەکەیان بەناوی ( م ، م ، أ ) دەستگیرکرد لەگوندی (زهنگڵان) لەپشدەر کە لەهەوڵی دەربازبونیدابووە بۆ ئەودیو سنورەکانی هەرێمی کوردستان".
"تۆمەتبار بەماددەی ( ٤٠٦ )لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و دانیبەتاوانەکەیداناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە"،لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

