وەفدی یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی گەیشتە پیرمام
کوردستان 09:56 AM - 2024-12-17
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی وەفدی یەکێتی و پارتی لەپیرمام
بڕیارە ئەمڕۆ 17-12-2024 یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت و بەگەڕخستنەوەی پەرلەمان لەپیرمام كۆببنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ 17-12-2024، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كەبۆ پێكهێنانی حكومەت دیاریكراون لەپیرمام كۆدەبنەوە".
"ئامانجی كۆبوونەوەكە گفتوگۆ كردنە لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و بەگەڕخستنی پەرلەمانی كوردستان، هاوكات بەهۆی هەستیاری بارودۆخی ناوچەكەو گۆڕانكارییەكانی سوریا بەباشی دەزانین گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسەش بكرێت" سەعدی ئەحمەد پیرە وادەڵێت.
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: "پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت، لەكاتێكدا مووچەخۆران چەند مانگێكە مووچەكانیان وەرنەگرتووەو ئەمەش لێكەوتەی خراپی لەسەر ژیانی خەڵك و دەوامی خوێندنگەو فەرمانگەكان هەیە".
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 30-11-2024، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی بۆ هەمان پرس یەكەم كۆبوونەوەیان ئەنجامدا، كە وەفدەكەی یەكێتی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەئەندامێتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، رێواز فایەق، نزار ئامێدی، رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بوو، هاوكات وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی هۆشیار زێباری و بەئەندامێتی پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب ئومێد سەباح بوو.
یەکێتی و پارتی: لێکتێگەیشتن بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان هەبێت
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

