هاوسەری شەهید ئەنوەر زۆراب: یەکێتی لەدەستێکی ئەمیندایە

ی ن ک 09:29 PM - 2024-10-29
 سەردانی وەفدی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بۆ ماڵی شەهید ئەنوەر زۆراب تایبەت

سەردانی وەفدی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بۆ ماڵی شەهید ئەنوەر زۆراب

شەهید

ڕۆژی ٢٠٢٤/١٠/٢٩ وەفدی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال  سلێمانی سەردانی خاتوو سەبری عەبدولنەبی خێزانی شەهیدی سەرکردە ئەنوەر زۆرابی کرد و بەڕێزەوە ئاماژەیان بە رۆڵی شەهیدی سەرکردە ئەنوەر زۆراب لەخەبات و تێکۆشانی کوردایەتی دا کە وەک یەکێک لە رەمزە دیارەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی و داینەمۆی سەرپێخستنی بوژانەدنەوەی گیانی شۆڕشگێڕی بوون لە زیندانیشدا وەک قارەمانێک  تا دوا پلەی شەهادەت بەورە بەرزییەوە لەگەڵ هەڤاڵەکانیان شۆڕشیان جۆشدایەوە و بە خۆڕاگری و ئازایەتییان زیندانەکانیان کردە قوتابخانەی بەردەوامی و سەرخستنی ئامانجەکانی شۆڕشی نوێ کە ئێمە شانازی بەو مێژووە دەکەین و لەسەر هەمان ئەو رێبازە بەردەام دەبین .

لەبەرامبەردا خاتوو سەبری عەبدولنەبی دووپاتیکردەوە کە پابەند بە رێبازی سەرۆک مام جەلال و شەهیدەکانی کوردایەتی لە خزمەتی ئامانجەکانی گەلی کوردادەبن و خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی کەیەکێتی ئەمڕۆ لە دەستێکی ئەمیندایەوە لەسەر هەمان رێبازی مام درێژە بە خەبات ئەدات.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە