دەزگای ئاسایشی هەرێم: شارستانیانە گوزارشت لەخۆشییەكانتان بكەن
کوردستان 06:24 PM - 2024-10-20
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم داوا لەهاووڵاتیان دەكات، دوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بەشێوازێكی شارستانیانە گوزارشت لەخۆشییەكانیان بكەن و نەبنە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆو دووربكەونەوە لە توندوتیژی و بەكارهێنانی چەك و تەقەكردن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەراگەیەنراوێكدا داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكان دەكات: "دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان و ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و كەرنەڤاڵی لایەنە سیاسییەكان، بەشێوازێكی شارستانیانە گوزارشت لەخۆشییەكانیان بكەن و نەبنە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقام و شوێنە گشتییەكان و دووربكەونەوە لە توندوتیژی و بەكارهێنانی چەك و تەقەكردن".
راشیدەگەیەنێت: "بەپێچەوانەوە توندترین سزای یاسایی سەرپێچیكاران دەدرێت و رووبەڕوی یاسا دەكرێنەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

