ژمارەیەک تیرۆریست دەکوژرێن

کوردستان 11:09 PM - 2024-10-17
لۆگۆی ئاسایش و دژەتیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی ئاسایش و دژەتیرۆر

ئاسایش دژەتیرۆر

هێزەکانی ئاسایشی هەرێم و دژەتیرۆر و کۆماندۆ لەناوچەی شوان ژمارەیەک تیرۆریست دەکوژن.

 

ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندووە: "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم , هێزەکانی دژەتیرۆر ، هێزی کۆماندۆی کوردستان ،  لە ئۆپراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی پشت بەستوو بە زانیاری هەواڵگری ورد بەهاوکاری وەزارەتی بەرگری عیراق ، ژوری ئۆپراسۆنی کەرکوک ، هێزەکانی هاوپەیمانان ئەو ژامارە چەکدارەی تیرۆریستانی د*ا*ع*شەیان کوشت کە دوێنی دزەیانکردبووە ناوچەی شوان" .

 

"ئەمە کاتێکدایە لە شەوی رابردووە تەواوی ناوچەکە خرابووە ژێرچاودێرو کیوماڵی هێزەکانەوە تا سەرئەنجام ئەم هەڵمەیە سەرکەوتووە ئەنجام درا"، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە