ئاسایشی سلێمانی بكوژی هاووڵاتییەكەی هەولێر دەستگیر دەكات
کوردستان 05:00 PM - 2024-08-18
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا لەسلێمانی بكوژی هاووڵاتییەكەی شاری هەولێر دەستگیر كرد.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "پاش ئەوەی سەعات 10:30 دەقیقەی شەوی رابردوو 17-8-2024، لە شاری هەولێر، هاووڵاتییەك بەناوی (ئەحمەد خۆشناو) كە خاوەنی پێشانگای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلە، لەپڕۆژەی نیشتەجێبوونی (ئیسكانی نوێ) لە هەولێر كوژرا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو دەستنیشانكردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانی ئەمڕۆ 18-8-2024، توانیان بكەری تاوانەكە لە شاری سلێمانی دەستگیربكەن و رووبەڕوی یاسای بكەنەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

