یەکێتی بۆ پارتی: پێکەوە رێڕەوی حوکمڕانی راستبکەینەوە
کوردستان 04:35 PM - 2024-08-15
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
مەکتەبی سیاسی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی ٧٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی و ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکە دەکات و رایدەگەیەنێت: "ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە فاکتەری پتەوکردنی گیانی هاوکاری ولێک تێگەیشتنی زیاتری نێوان گشت لایەنەکان بە هەردوو حزبیشەوە و کاری پێکەوەیی بکەین بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی".
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی...
بەرێزان مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاوێکی دۆستانە
لەیادی حەفتاو هەشت ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێزتان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەین
ئەمڕۆ کوردستان لە هەرکاتێک زیاتر پێویستی بە هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن و پتەوکردنی ریزەکانی هەیە لەسەر بنچیینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان ،بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، لە پێناوی چاککردن و گەشەپێدانی زیاتری حوکمڕانی هەرێم لە رێی ئاوەدانی ئیستحقاقە نەتەوەیی و مافە دەستورییەکانمان لە عێراقی فیدڕاڵدا.
بێگومان هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستانیش دەرفەتێکی باشە بۆ نوێکردنەوەی ئەزموونی دیموکراتی و باشکردنی ژیان وگوزەرانی خەڵکەکەمان کە ئامانجی بنەڕەتی کوردایەتی و خەباتی رەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.
ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە فاکتەری پتەوکردنی گیانی هاوکاری ولێک تێگەیشتنی زیاتری نێوان گشت لایەنەکان بە هەردوو حزبیشەوە .
هەر سەرکەوتووبن و دووبارە پیرۆزە
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

