دژەتیرۆر: داعش پەلامارەكەی قەرەداغی ئەنجامداوە
کوردستان 01:10 AM - 2024-08-10
PUKMEDIA
لۆگۆی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر
لەبارەی شەهیدبوونی دوو كارمەندی هێزەكانی ئاسایش لە قەرەداغ، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: "ئەو چەكدارانە شانەیەكی سەر بە ڕێكخراویی تیرۆرستیی داعش بوون"، ئاماژە بەوەشدەكات: "تاكوو دەستگیركردنی چەكدارەكان لێكۆڵینەوە لەڕووداوە تیرۆرستییەكە بەردەوامدەبێت".
دەقی راگەیەندراوەكە:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە شارۆچكەی قەرەداغ لەكاتێكدا هێزەكانی ئاسایش لە ئەركی ئاسایی خۆیاندابوون لە نزیك یەكێك لە ناوچە شوێنەوارییەكانی سنوورەكە، چەند چەكدارێك ڕووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش دەبنەوە و لە ئەنجامدا دوو كارمەندی هێزەكانی ئاسایش بە تەقەی چەكدارەكان شەهید دەكرێن.
بەپێی زانیارییە كۆكراوەكان ئەو چەكدارانە شانەیەكی سەر بە ڕێكخراویی تیرۆرستیی داعش بوون بە مەبەستی مانەوە و خۆحەشاردان هاتبوونە ناوچەكە.
دەزگا ئەمنییەكان لە لێكۆڵینەوە لەم ڕووداوە تیرۆرستییە بەردەوامدەبن تاكوو دەستگیركردنی چەكدارەكان و هاوكارەكانیان، لە ئەگەری هەر پێشهاتێكی نوێ هاووڵاتیان ئاگاداردەكرێنەوە.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر
09/8/2024
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

