دەزگای ئاسایش: لەرووداوەکەی قەرەداغ دوو کارمەندمان شەهیدبوون
کوردستان 07:14 PM - 2024-08-09
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایش روبەڕوبونەوەی نێوان مەفرەزەکانی ئاسایش و چەند چەکدارێک لە ناوچەی قەرەداغ رادەگەیەنێت، کەبەهۆیەوە دوو کارمەندی ئاسایش شەهید دەبن.
دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە ڕایگەیاند: "سەعات ٥ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/٩ لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرھێنان و بردنی شوێنەواری ( نەرامسین )لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بونەتەوە و بەداخەوە بووە ھۆی شەھیدبوونی ( دوو )کارمەندی ئاسایش".
" لە ئێستادا ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە"، لەڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە.
هاوکات لە رونکردنەوەیەکی تردا دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە: "پاش گەیشتنی هێزەکانمان بە شوێنی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ناوچەی( قەرەداغ ) بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردکرا بەهەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، بەڵگەو زانیاری سەرەتایی دەستکەوت لەسەر ڕووداوەکە و لە ئەنجامدا دەرکەوت کە کردەوەیەکی تیرۆریستییە و ئەنجامدەرانی سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)ن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

