سه‌رۆكی یه‌كێتی: هیچ پانتاییه‌ك بۆ تیرۆر و تیرۆرستان نه‌هێڵینه‌وه
کوردستان 05:00 PM - 2024-07-14
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:" تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هید جوامێر ده‌كه‌ینه‌وه‌و وه‌كچۆن به‌ڵێنمانداوه هیچ پانتاییه‌ك بۆ تیرۆر و تیرۆرستان نه‌هێڵینه‌وه، ئه‌م كۆسته گه‌وره‌یه‌ش سوورترمان ده‌كات به‌توندترین شێوه رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هید جوامێر ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" شه‌هیدبوونی (جوامێر عه‌زیز ره‌شید) تێكۆشه‌ری كوردستان و كارمه‌ندی هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش له قه‌ره‌هه‌نجیر، خه‌مێكی گه‌وره‌یه و له دڵه‌وه نیگه‌رانین.
ده‌شڵێت:"شه‌هید جوامێر له‌پێناو سه‌رفرازیی خه‌ڵك و سه‌قامگیریی خاكه‌كه‌مان گیانی به‌ختكرد و ئه‌مه‌ش به‌رزترین پله شه‌هاده‌ته كه هه‌رگیز له‌یادی ناكه‌ین، كه‌سوكاره سهربهرزهكهشی دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هید جوامێر ده‌كه‌ینه‌وه‌و وه‌كچۆن به‌ڵێنمانداوه هیچ پانتاییه‌ك بۆ تیرۆر و تیرۆرستان نه‌هێڵینه‌وه، ئه‌م كۆسته گه‌وره‌یه‌ش سوورترمان ده‌كات به‌توندترین شێوه رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه".
له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیدا هاتووه:"له‌خوای گه‌وره داواكارم شیفای كارمه‌نده برینداره‌كان بدات و سوپاسی دڵسۆزی و خۆڕاگرییان ده‌كه‌ین. ستایشی هه‌وڵ و شه‌ونخوونی هێزه‌كانی ئاسایش و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه ماندوونه‌ناسانه سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌كه‌مان و ژیانی خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌پارێزن، هاوكات پرسه و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی كاك جوامێر عه‌زیز و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م و هاوبه‌شی ئه‌م ماته‌مه‌م، خوای گه‌وره هه‌ڤاڵ جوامێر به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و سه‌بووری به‌هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت."
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 14/7/ 2024 رووبەڕووبوونەوەیەک لە نێوان ئاسایش و دوو چەکداری داعشدا لە قەرەهەنجیر روویدا و لە ئەنجامدا ئاسایشێک شەهید بوو یەکێکی تریش برینداربوو، هاوکات یەکێک لە تیرۆرستەکان کوژرا و ئەویدیکەشیان بەبرینداری دەستگیرکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

