سەرۆک بافڵ: یەکێتی بەپشتیوانی خەڵکەکەی دەچێتە هەڵبژاردنەوە
کوردستان 04:56 PM - 2024-06-08
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د.میران محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:"یەكێتی پشتبەستوو بە خەڵكە دڵسۆزەكەی و پابەند بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، دەچێتە هەڵبژاردنەوە و بەهیواوە بەرەو گۆڕانكاری لە حوكمڕانی و گەیشتن بە داهاتوویەكی گەشتر و دادپەروەرانەتر هەنگاو دەنێت".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:"له‌ده‌باشان پێشوازیم له د.میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كرد و پێكه‌وه باسی ئاماده‌كارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن و ئه‌ركه حزبی و رێكخراوهییهكانمان كرد".
راشیگه‌یاند:"جه‌ختمان له به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك كرده‌وه‌و یه‌كێتی پشتبه‌ستوو به‌خه‌ڵكه دڵسۆزه‌كه‌ی و پابه‌ند به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان، ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و به‌هیواوه به‌ره‌و گۆڕانكاری له‌حوكمڕانی و گه‌یشتن به‌داهاتوویه‌كی گه‌شتر و دادپه‌روه‌رانه‌تر هه‌نگاو ده‌نێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته سه‌رجه‌م ناوه‌ند و ئۆرگانه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه".
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بافڵ ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی د.میران محه‌مه‌د-ی كرد له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی رابردووی و داواشیكرد، له‌داهاتووشدا به هه‌مان رۆحییه‌ت و دڵسۆزییه‌وه درێژه به كار و خزمه‌ته‌كانی بدات، كه‌به‌دڵنیاییه‌وه هه‌روا ده‌بێت و هه‌نگاوه‌كانی له‌خزمه‌ت ژیانی خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و كوردستانی ئازیزدا بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

