سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق: یادی یه‌كێتی نوێكردنه‌وه‌ی خه‌باته له دژی سته‌م
کوردستان 03:38 PM - 2024-06-02
PUKMEDIA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق به بۆنه‌ی چل و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی، پیرۆزبایی له بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له‌په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یدا بۆ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌ڵێت:"ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵیدا نوێكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی خه‌باته له‌دژی سته‌می ڕژێمی پێشوو، قاره‌مانێتی رۆڵه‌كانی و خه‌باتی یه‌كێتییه له دژی سته‌م و بنیاتنانی بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له په‌یامه‌كه‌یدا رۆڵ و به‌خششی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی و هاوه‌ڵانی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه لهبهشدارییكردنی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی دیكه بۆ ئازادی و ڕرزگاری له زوڵم و زۆرداری ڕرژێمی دیكتاتۆری و بنیاتنانی پایه‌كانی عیراقی نوێ".
هه‌ر لە پەیامەکەیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م كادره‌كانی خواست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

