سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09
PUKMEDIA
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و نەوەی نوێ
لێپرسراوێکی باڵای
بەشدار لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، لێدوانێكی (شاسوار عەبدولواحید)
سەبارەت بە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بە درۆ دەخاتەوە و
دەڵێت:" شاسوار چەواشەکاری دەکات بۆ شاردنەوەی ئەو بەڵێنەی کە گوایە لەسەر
دواخستنی هەڵبژاردن سکاڵا تۆماردەکات" بەڵام "پارتی سکاڵای دواخستنی
هەڵبژاردنی کرد و شاسواریش بێدەنگە و بۆ خزمەتی پارتی سکاڵای نەکرد".
ئەو لێپرسراوە
باڵایە بە میدیاكانی یەكێتی راگەیاند:"لەو كۆبوونەوەیەدا كە 22 كەسایەتی سیاسی و
حكومی تێیدا بەشدار بوون، نە لە دوور و نە لە نزیك یەك وشەش لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
كوردستان باسنەكراوە".
ئاماژەی بەوەشدا:"
شاسوارعەبدولواحید بۆ چەواشەكردنی رای گشتی بەردەوام مەبەستیەتی بۆ رازیكردنی پارتی
و رێككەوتنی ژێربەژێر، ناوی یەكێتی تێوە بگلێنێ، لەكاتێكدا پێشتر رایگەیاندبوو كە
لە ئەگەری دواخستن، داوای یاسایی لە دادگای فیدراڵی لەسەر پارتی تۆمار دەكات، بەڵام
لە بری ئەوە پەلاماری یەكێتی دەدات و مەبەستیەتی بەڵێن و هەڕەشەكانی پێشتری لە بیر
خەڵك بباتەوە، چونكە خۆی و میدیاكەی پەردەپۆشی لێدوانەكانی خۆی دەكەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

