چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08
PUKMEDIA
ماددەی هۆشبەری دەستبەسەردا گیراو
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش
و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عیراق، لەکارێکی هاوبەشدا ٤
بازرگانی نێودەوڵەتی دەستگیرکران و ٣٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا.
عەقید هاوار مجید بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی
ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" دوای ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەدواداچوونی ورد لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عیراق، توانیمان لەمانگی رابردوودا باندێکی نێودەوڵەتی دەستگیر بکەین، کە
پێکهاتبوون لە ٤ بازرگانی نێودەوڵەتی، هاوکات دەستمانگرت بەسەر ٣٠ کیلۆ ماددەی
هۆشبەردا لەجۆری کریستاڵ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

