بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایش
گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر بە 3 کیلۆ و نیو هۆشبەرەو چەندین پارچە چەکەوە لە راپەڕین دەستگیر دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسیی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاشکرایدەکات کە بازرگانەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، رۆژی 4ی5 لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیرکراوە
لەراگەیەندراوەکەدا هاتوە:" لەکاتی دەستگیرکردنی بازرگانەکەدا دەستبەسەر ( سێ کیلۆ گرام و نیو )ماددەی هۆشبەر و چەندین پارچە چەکی تۆمەتباردا گیراوە".
بەپێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکان، ئەو بازرگانە لە سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا کاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری کردووە و لە هەفتەی ڕابردوودا پاش ئەوەی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەنێرێت بۆ شاری (بەغدا) دەستیبەسەردا دەگیرێت
بەپێی راگەیەنراوەکە :" تۆمەتبار لە ڕابردوودا چەندین جار لەهەوڵی دەستگیرکردنیدا بەچەک ڕووبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بۆتەوە و هەڵاتووە" .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

