یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
جیهان 06:17 PM - 2024-04-27
ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن
کۆماری یەمەن ئیدانەی
پەلامارە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات، لەسلێمانی و ناو و ناسنامەی کوژراو
بریندارانی رووداوەکە ئاشکرا دەکات کە سەرجەمیان یەمەنین و هاووڵاتی وڵاتەکەین.
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لەبەیاننامەیەکدا
بە توندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانەکە دەکات و رایدەگەیەنێت: "لە هەماهەنگی
بەردەوام و بەدواداچووندا دەبین لەگەڵ باڵێۆزخانەی ولاتەکەمان لەبەغدا بۆ زانینی
هۆکار و وردەکاری رووداوەکە".
راشیگەیاندووە:"
وەزارەتەکەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق کاردەکات بۆ گێڕانەوەی تەرمی
شەهیدەکان بۆ وڵاتەکەمان".
لە بەیاننامەکەیدا وەزارەتی
دەرەوەی یەمەن ناوی کوژراو بریندارەکانی ئاشکراکردووە کە ئەمانەن:
ناوی کوژراوەکان:
١-عەلی عەبده ئەحمەد ناصر
٢- يوسف ياسر حەمود فارع
٣- عصام محەمەد ئەحمەد ئەلكازمی
٤- عەوض عەبده عەلیئەلمەياس
ناوی بریندارەکان:
١-منير ئەلجەربانی
٢-عەممار ئەلقبيبە
ئێوارەی رۆژی ههینی 26/4/2024
له رێی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه هێرشكرایه سهر كێلگهی غازی كۆرمۆر و جگه له
زیانه ماددیهكان و پچڕانی كارهبای هاووڵاتیان، چوار كارمهندیش كه خهڵكی یهمهنن،
كوژران و دوو کارمەندی تریش برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

