وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24
PUKMEDIA
قەڵادزێ
لەسەر داوای ئەندامێکی
فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وەفدێکی حکومیی عیراق بە پێشکەشکردنی
١٥ هەزار نەمام بەشداری ساڵیادی بۆردومانی
قەڵادزێ دەکات و تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنێت.
بەدریە حسێن ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەسەر داواکاری ئێمە وەفدێکی باڵای وەزارەتی
ژینگەی عیراق، کە پێکهاتوون لە بریکاری وەزیر و وەفدی یاوەری، بەشداری ساڵیادی
بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دەکات".
"وەفدە حکومییەکەی عیراق
بە پێشکەشکردنی ١٥ هەزار نەمام و دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان بەشداری
مەراسیمەکە دەکەن، کە بۆ یەکەمینجارە وەفدێکی باڵای حکومیی عیراق بەشداری یادکردنەوەی
ئەو کارەساتە دەکات"، بەدریە حسێن وایوت.
ئەمڕۆ ٢٤-٤-٢٠٢٤، نیو سەدە بەسەر
بۆردوومانكردنی شاری قەڵادزێدا تێپەڕدەبێت، كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەساڵی ١٩٧٤
دا شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی بۆردومانكراو بەو هۆیەشەوە چەندین هاووڵاتی و
خوێندكاری زانكۆی سلێمانی شەهید و برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

