ئەنفال تاوانێکی دڕندانەی لە بیرنەکراوە
بیروڕا 02:52 PM - 2024-04-14
PUKMEDIA
ئاراس محەمەد ئاغا
*ئاراس محەمەد ئاغا
یادەوەری کارەساتی ئەنفال، یادی تاوانێکی دڕندانەی لە بیرنەکراوە دژ بە خەڵکی کوردستان، تاوانێک کە بە ئامانجی کۆمەڵکوژی میللەتێک دەستی غەدر و کوشتنی لە ژن و منداڵ و پیر و جوانی کوردستان نەپاراست.
قۆناغەكانی ئەنفال زۆربەی ناوچهكانی كوردستانی باشووری گرتهوە و بەو هۆیەشەوە( 182 )ههزار هاووڵاتی بێتاوانی کوردستان راپێچی مهرگی بەکۆمەڵ کران و لە بیابانەکانی ناوەڕاست وخوارووی عیراق زیندەبەچاڵ کران، تا ئێستاش گۆڕی زۆرینەیان نادیارە. نزیکەی پێنج هەزار گوندی کوردستان رووخێنران و پاشانی سووتێنران.
لەم یادەوەرییە تاڵەدا، گەلی ئێمە پێویستی بەیەکڕیزی و بونیاتنانەوەی گیانی پێکەوەھەڵکردن و یەک ئیرادەیی و یەکخستنی ھەموو ھەوڵ و تواناکانە بۆ رێگهگرتن له دووبارەبوونەوەی ئەو زوڵم و زۆرداری و کارەسات و مەرگەساتانەی لە پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالدا وەک تراژیدیای سەدە بەسەر خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان ھات.
کەسوکاری شەھیدان و قوربانیانی ئەنفال، شایستەی ئاوڕلێدانەوە و بەدەنگەوەھاتنی زیاترن، برینی ئەوان، برینی سەر دڵی نیشتمانه، خواستەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و پێشکەشکردنی ماف و خزمەتگوزاری و گەڕاندنەوەی رووفاتی ئازیزانیان، خواستی راست و رەوانن و پێویستە حکومەتی عیراقی فیدراڵ قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان و ناوچەکانیان بکاتەوە و لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ئەم تاوانە گەورەیە بە جینۆساید بناسێنرێت.
*ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

