باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 01:13 PM - 2024-03-19
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات، کە نزیکەی شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەر و دوو ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایان پێبووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندووە: "هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەرین، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەسەر بڕیاری دادوەر پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، توانیان (٥)تۆمەتبار لەڕۆژی ٢٠٢٤/٣/٣ دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی (٥،٨٩٢) پێنج کیلۆ و هەشت سەد و نەوەد و دوو گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی(کریستاڵ و حەشیش) هەروەها دوو ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کەبۆ گواستنەوەی ماددەکان بەکاردەهێنران".
"لەئێستادا بە ماددەی (٢٦) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە"، راگەیەندراوەکەی ئاسایش وا دەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

