لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆك: پشتیوانی پێكهاته‌كان ده‌بین
ی ن ک 05:40 PM - 2024-02-26
PUKMEDIA
سەردانی مەڵبەندی یەکێتی بۆ لقی پارتی
وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌دهۆك سه‌ردانی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان كردوو گفتوگۆی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان كرد.
جه‌مال یوسفی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری دهۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد:" ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال پشتیوانی له‌پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان ده‌كات و هه‌مووكات به‌ده‌م داواكارییهكانهوه چووه".
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان كرد‌و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تێیدا هاوڕابوون به‌پابه‌ندبوونیان به‌و رۆژه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریی ده‌كات.
لهبهرامبهرشیدا دكتۆر نه‌وزاد بامه‌ڕنی به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی له‌دهۆك سوپاسی وه‌فد مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه دۆستانه‌یه‌و هیوای خواست ئه‌م جۆره سهرهدانانه به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌پارێزگای دهۆك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

