سەرۆك بافڵ پەیامێك لەبارەی كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستنەوە رادەگەیەنێت
کوردستان 08:50 PM - 2024-02-11
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
بەبۆنەی سەركەوتنی دووەمین كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستنەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێك ئاڕاستەی لێپرسراوی مەكتەب و هەڤاڵان و تێكۆشەرانی خەباتی رێكخراوەیی دەكات و رایدەگەیەنێت: "راسپاردە و پێشنیارەكانتان پێداچوونەوەی وردیان بۆ دەكرێت، وەك نەخشەڕێگەیەكی نوێ بۆ كاری رێكخراوەییتان دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
دەقی پەیامەكە:
بەڕێز لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
هەڤاڵان و تێكۆشەرانی خەباتی رێكخراوەیی
سەركەوتنی دووەمین كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی (میتۆدێكی نوێ بۆ رێكخستنێكی سەردەمیانە) لەماوەی سێ رۆژ و گفتوگۆی یەكێتییانە و هەڤاڵانەتان بۆ گەڵاڵەكردنی راسپاردە و پێشنیاری نوێ بۆ خۆڕێكخستنەوەی كاری رێكخراوەییتان لە سەر ئاستی مەكتەب، مەڵبەند، كۆمیتە و ئۆرگانەكان، جێگەی دەستخۆشی و پێزانینمانە
هەڤاڵانی خۆشەویست..
بەدڵنیاییەوە راسپاردە و پێشنیارەكانتان هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی وردیان بۆ دەكرێت، وەك نەخشەڕێگەیەكی نوێ بۆ كاری رێكخراوەییتان دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەم هەنگاوەش سەرجەم ئۆرگانەكانمان بە رێگەیەكی مۆدێرن و تەندروست درێژە بە كاری رێكخراوەیی خۆیان دەدەن، زیاتر لە خزمەت هاونیشتمانیان و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكاندا دەبن.
بەڕێزان
رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ گەنجان و ژنان وەك وزە و دیدگایەكی نوێ، روویەكی گەشتری بە كۆنفرانسەكەتان بەخشی و دڵنیام بە بەشداریی كارای ئەوان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی فراوان و دەوڵەمەندی تێكۆشەرانمان، دەتوانین كارەكانمان لە هەموو ئاستەكاندا بەشێوەیەكی باشتر رێكبخەینەوە و كار و ئەركەكانمان وەڵامدەرەوەی خواست و پێویستییەكانی ئەمڕۆ بێت.
هەڤاڵانی یەكێتی
بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندن لە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، پاشان كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن، سەرەتای قۆناغێكی نوێی كاری رێكخراوەییمانە. نوێكردنەوەی سەرجەم مەكتەب و دامەزراوەكانی حزب، پێویستیی قۆناغەكەیە و دەبێت هەموولایەك بە رۆحێكی یەكێتییانە و بەرپرسیارانە هەنگاو بەرەو نوێگەری بنێن و بەرنامە و پرۆژەكانتان هاوتەریب بێت لەگەڵ هەلومەرجی ئەمڕۆ و گۆڕانكارییەكان، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

