بازرگانێك بەیەك كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكرێت
کوردستان 09:15 PM - 2024-02-04
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر بە یەك كیلۆ كریستاڵەوە رادەگەیەنێت.
لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایش كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "هێزەكانی ئاسایشی راپەڕین بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش، دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی ورد بە بڕیاری دادوەر لە ڕۆژی 2-2-2024، توانیان بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر لەنزیك ناحیەی ژاراوەی ئیدارەی راپەڕین دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی یەك كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ".
ئاماژە بەوەشدراوە: "لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكەی بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

