یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
کوردستان 04:18 PM - 2024-02-03
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوەو یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی پرسی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوایە.
سەرچاوەیەک لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "کۆبونەوەکە لە سلێمانی لە دەباشان دەبێت و وەفدێکی باڵای پارتی سەردان دەکات و پیشنیوەڕۆی سبەینێ یەک شەممە 4-3-2024 لەگەڵ وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە".
بە وتەی سەرچاوەکە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە، "گفتوگۆکردنە لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا و هەروەها بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبونەوەیە دەبێت، کە بڕیارە سبەی بکرێت".
بڕیارە لەو کۆبونەوەیەشدا پێشهات و رووداوەکانی ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ بکرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو:"ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌ئێستادا زۆر گرنگه، به‌تایبه‌ت له‌دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تتریش له‌دوای به‌كارهێنانی درۆن و شه‌ڕوپێكدادان له‌چه‌ند پارێزگا‌و شوێنێكی هه‌رێم و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئارامی و سنوور به‌زاندنی خاكی هه‌رێم".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

