شێركۆ میروەیس: لیوا حسێن مەنسورو فەرماندەكانمان گیانبازی گەورەیان كرد
کوردستان 04:03 PM - 2024-01-31
PUKMEDIA
شێركۆ میروەیس
شێركۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی 8ی رێكخستنی خانەقین لە یادی نۆ ساڵەی شەهیدبوونی لیوا حسێن مەنسووردا رایگەیاند: "لیوا حسێن مەنسوور و سەركردەكانمان لە شەڕی روبەڕوبوونەوەی داعشدا، بۆ پاراستنی خاك و خەڵكەكەمان گیانبازی گەورەیان كرد و خوێنی خۆیان كردە قوربانی".
ئەمڕۆ 31-1-2024، بە ئامادەبوونی د. خەسرەو گوڵ محەمەد، عیماد ئەحمەد، رەوەند مەلا مەحمود، سالار مەحمود ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خێزان و بنەماڵەو هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی لیوا حسێن مەنسوور، لە یادی نۆ ساڵەی شەهیدبوونیدا مەڕاسیمێك بەڕێوەچوو و شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 8ی رێكخستنی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: "خانەقین شەهیدەكانی لەیاد ناكات و بەڕێزو وەفاوە یادیان دەكاتەوە، لیوا حسێن مەنسوور و سەركردەكانمان لە شەڕی روبەڕوبوونەوەی داعش، بۆ پاراستنی خاك و خەڵكەكەمان گیانبازی گەورەیان كرد و خوێنی خۆیان كردە قوربانی".
بۆ پاراستنی ژیانی خەڵك، ژیانی خۆیان كردە قوربانی
راشیگەیاند: "لە هەر قۆناغێكدا كە هەڕەشەی جددی لەسەر ژیانی خەڵك و خاكەكەمان دروست بووبێت، فەرماندەو تێكۆشەرەكانمان بۆ ئەمنییەتی زیاتر و دوورخستنەوەی مەترسییەكان لەسەر ژیانی خەڵك، ژیانی خۆیان دەكردە قوربانی و گیانبازی گەورەیان دەكرد".
شێركۆ میروەیس ئەوەشی راگەیاند: "لیوا حسێن مەنسوور بۆ پاراستنی كەركوك لەو سنوورە شەهید بوو و سەری رێز بۆ سەرجەم شەهیدانی كوردستان و ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین كە بۆ پاراستنی خانەقین و خاكی كوردستان شەهید بوون".
هاوكات هەر لە مەراسیمەكەدا ئامادەبووان چەپكە گوڵی رێزو وەفایان لەسەر مەزاری شەهید لیوا حسێن مەنسوور داناو سۆزان مەنسوور وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: "لیوا حسێن مەنسوور بەتەنها كوڕی ئێمەو بنەماڵەكەی نەبوو، بەڵكو كوڕی هەمووتان بوو".
لیوا حسێن مەنسوور فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دووی هێزی پێشمەرگەبوو و یەكێك بوو لە ئەفسەرە قارەمانەكانی دەستەی هێرش بردن بۆ سەر گوندی مەلا عەبدوڵڵا، بەڵام لە كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵڵا دا لە بەرەبەیانی رۆژی 31-1-2015 شەهیدبوو خوێنی خۆی بەخشییە ئازادی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

