ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر 398 كگم ماددەی هۆشبەردا دەگرێت
کوردستان 11:39 AM - 2023-12-14
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەزانی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەماوەی ساڵێكدا دەستیبەسەر 398 كگم ماددەی هۆشبەردا گرتووە و 331 تۆمەتباریش بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیر كردووە، هاوكات روبەڕووی زیاتر لە 3 هەزار تاوانی ئەلكترۆنی بووەتەوە.
عەمید پشتیوان بەهادین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەزانیدا ئاماری كاروچالاكییەكانی ساڵی 2023 ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "لەماوەی ئەم 12 مانگەدا توانراوە 187 ئۆپراسیۆن دژی تیرۆرستان و 15 گەڕان و پشكنین بۆ تیرۆرستان ئەنجامبدرێت، ئەمە لە كاتێكدایە 331 تۆمەتبارمان دەستگیر كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا توانیومانە لە 66 حاڵەتدا هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی دیكە بكەین".
راشیگەیاند: "هێزەكانمان روبەڕووی 3 هەزار و 38 تاوانی ئەلكترۆنی بوونەتەوە و دەستیان بەسەر كەرەستەكانیاندا گرتووە، ئەمە جگە لەوەی روبەڕووی 991 حاڵەتی ماددەی هۆشبەر بووینەتەوە، كە لەو ژمارەیە 84 كەسیان بازرگان بوون و 653 كەسیشیان بەكارهێنەر و 254 كەسیشیان فرۆشیار بوون، كە لە ئۆپراسیۆنەكانماندا دەستمان بەسەر 398 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە".
عەمید پشتیوان بەهادین وتیشی: "دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا توانیویەتی 5 هەزار و 36 كەس دەستگیر بكات، بەشێكی بۆ هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی دیكە بووە، لەگەڵ ئەوەشدا توانیومانە لەڕێگەی هێزەكانمانەوە رێگری لە 233 كۆچی نایاسایی بگرین و روبەڕووی یاسایان بكەینەوە، هەروەها بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەكانی قائیمقامییەتدا توانیومانە زیاتر لە 30 هەزار سەردان بۆ دوكان و شوێنە گشتییەكان بكەین و سەرپێچی كاران روبەڕووی یاسا بكەینەوە".
لینكی ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دەزگای ئاسایشی هەرێم
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

