باندێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 05:13 PM - 2023-11-27
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم، باندێکی ماددەی هۆشبەر پاش ڕوبەڕووبونەوە دەستگیردەکات.
لەراگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە: "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ٢٠٢٣/١١/٢٧ لە شاری کەلار ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ( ٣ ) بازرگانی ماددەی هۆشبەر، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و ڕوبەڕووبونەوەی چەکداریان دا".
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "هێزەکانی ئاسایش توانیان بەزوترین کات هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا و دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کەبەنیازبوون بازرگانی پێوەبکەن، بڕەکەی پێکهاتبوو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

