یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری: لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنێکی بێگەرد ئەنجامبدرێت
کوردستان 03:55 PM - 2023-11-25
فۆتۆ/ دەرباز ستار
مامۆستا عەلی باپیر و سەرۆک بافڵ
لە چوارچێوەی راسپاردەکانی
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 25-11-2023، وەفدێکی
باڵای یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە شاری سلێمانی سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و دوای کۆبوونەوەکەش لە
راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەپێویستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خاك و خەڵكی
كوردستان، هەموو لایەنەکانیش پێکەوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی
بژێوی هاوڵاتیان بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەتی .
هاوکات هەردوولا جەختیان لەوەش کردەوە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەمووان بێت لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
دەقی
راگەیەندراوەکە..........
راگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وکۆمەڵی دادگەری کوردستان
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٣ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای یەکێتی سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی کرد و لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و وەفدێکی باڵای کۆمەڵی دادگەرییەوە پێشوازی لێکرا .
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كراو جەختیش كرایەوە لەپێویستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خاك و خەڵكی كوردستان، هەموو لایەنەکانیش پێکەوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی بژێوی هاوڵاتیان بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەتی .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری بە پەرۆشەوە تەئکیدیان کردەوە لە درێژەدان بە گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانیی لە هەرێم بە شێوەیەک لەبەرامبەر پرسە چارەنووسسازەکان کۆدەنگی نیشتمانیی دروست بکرێت و یەک گوتاری نیشتمانیی ئاڕاستەی بەغدا بکرێت کە سەرچاوەکەی دیدگای باڵای کوردستانی بێت کە بۆئەوەش یەکخستنی هەوڵەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پەیوەندی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بە پێویست زانرا .
دۆخی نەخوازراوی ناوچەکە ، پرسی هەڵبژاردن دوو تەوەری تری کۆبوونەوەکە بوون کە بە وردی تاوتوێکران و دووپات لە پاراستنی سەقامگیری ئاسایش و ئارامی هەرێم ، لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن کرایەوە بە شێوەیەک هەموو هەوڵەکان بخرێنە گەڕ تا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەمووان بێت لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت .
لە كۆتایی کۆبوونەوەکە دا جەخت لەسەر برەودان و بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی هەردولا كرایەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

