ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکەم کۆبونەوەی دوای کۆنگرە ئەنجامدەدات
کوردستان 02:06 PM - 2023-10-07
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 8-10-2023، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
له‌و باره‌یه‌وه ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سبه‌ینێ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی سەرۆک بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له سلێمانی ئه‌نجامده‌دات.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سندكراوی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌مادده‌ی 22 ، خاڵی 4 دا هاتووه (دوای كۆنگره سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ده‌كات)، به‌پێی هه‌مان مادده، خاڵی یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێكدێت له 61 هه‌ڤاڵ به‌سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه.
رۆژی 27-9-2023 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌سلێمانی ده‌ستپێكردوو ماوه‌ی 5 رۆژی خایاند، كه تێیدا به‌كۆی ده‌نگ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی و 60 هه‌ڤاڵی وه‌ك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژاردو هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی نوێی ناوخۆی حزبیشی په‌سند كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

