مەكتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ و سەركردایەتی یەكێتی دەكات
کوردستان 03:43 PM - 2023-10-04
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتی و پارتی
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی و هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەكات.
دەقی بروسكەكە:
بۆ/ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
بەڕێزان ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
سڵاوێكی گەرم
بەبۆنەی كۆتایی ھاتنی كۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆك و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی پیرۆزباییتان لێ دەكەین و ھیوادارین ئاكام و بڕیارەكانی كۆنگرەكەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوە و نیشتیمان.
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

