رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: گوهدار زێباری بەنادادپەروەرانە دادگایی كراوە

کوردستان 11:34 PM - 2023-10-02
گوهدار زێباری PUKMEDIA

گوهدار زێباری

دەستگیرکراوانی بادینان

لەبارەی دادگایی کردنەوەی گوهدار زیباری رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو تێدا رایدەگەیەنێت: "پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە گرتنی ڕۆژنامەوانان، چالاكان و ئەوانەی ڕەخنە لە حكوومەت دەگرن بهێنێت".

 

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاندووە: "رۆژنامەنووس گوهدار زێباری بۆ جاری سێیەم لە دادگای تاوانی هەولێر دادگایی كرایەوە، 6 مانگی دیكەش خرایە سەر سێ ساڵ زیندانیبوونەكەی و بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكە، پێشبینی ئەوە دەكرێت لە 16ی شوباتی 2024 ئازاد بكرێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە گرتنی ڕۆژنامەوانان، چالاكان و ئەوانەی ڕەخنە لە حكوومەت دەگرن بهێنێت و لە بنەڕەتەوە دادگاییكردنەكەی گوهدار زێباری نادادپەروەرانە بووە، لە كۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە  نوێنەرانی چەندین كونسڵخانە و ڕێكخراو، ڕێگەیان پێنەدراوە بەشداری دادگایییەكە بكەن".

 

رۆژنامەنووس و چالاكوان گوهدار زێباری یەكێكە لە سزادراوانی دۆسییەی زیندانیانی سیاسیی بادینان كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە لە 22ی 10ی 2020 دەستگیر کراوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە