ئەمیرێکی داعش دەستگیر دەکرێت
کوردستان 08:28 PM - 2023-09-26
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عیراق لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا ئەمیری چەکدارە
بیانییەکانی داعشیان دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوێژی دەزگای
ئاسایشدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە،
تێیدا هاتووە: "هێزەکانی
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری وورد
و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عیراق
لەپارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو ( ابو بخارى )دەستگیرکرد، ناوبراو ئەمیری کەتیبەی
( چەکدارە بیانیەکانی ) گرووپی تیرۆریستی داعش بووە".
لە راگەیەندراوەکەشدا
هاتووە: "هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان، هەمیشە دەستێکی
پۆڵاین دەبین بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراهەمکردنی
ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

