مەڵبەندی هەولێر:پێویستە روناکبیران ناوێکی نوێ بۆ ئەم رۆژە شوومە بدۆزنەوە
کوردستان 11:37 PM - 2023-08-31
PUKMEDIA
شەهیدانی ٣١ی ئاب
مەڵبەندی 3 ی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا یادی شەهیدانی بەرەنگاربوونەوەی سوپای عیراق دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت:"لەڕۆژی یادکردنەوەی شەهیدانی بەرەنگاربوونەوەی حەرەس جمهوری بەعسی بائید و پاراستنی هەولێر لەڕۆژی شوومی 31 ئاب ، یادی شەهیدان بەرز ڕادەگرین و لەهەمان کاتیشدا پێویستە ڕوناکبیران و نوسەران و زانکۆکانی کوردستان ، بەدوای ووشەیەکدا بگەڕێن و ناوێکی نوێ بۆ ئەو رۆژە شوومە و بکەرەکانی بدۆزنەوە".
دەقی راگەیەنراوەکە:
یادی شەهیدانی بەرەنگاربوونەوەی سوپای عێراق لە رۆژە شوومەکەی 31 ئاب
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەك هێزێکی خۆکردی ناو هەناوی کوردەواری ، تێکۆشانی لەپێناو نەتەوەکەی و بەگژاچوونەوەی هەموو داگیرکەرانی کوردستان و خوێنی شەهیدەکانی بەڵگەی دیارو ڕوونی ناو لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژووی کوردایەتین .
دەستکەوتە وەدیهاتووەکانیشی لەدەسپێکی شۆڕشی نوێ تا ڕاپەڕین ، بەڵگەی زیندووی هەموو سەردەمەکانن ، بەهەناسەی بۆگەنی ئەحمەقەکانی بەناو کوردایەتی و گەندەڵە کەوا پیسەکانی بەر لەشکری بێگانە پیس و بۆز نابێت .
لەڕۆژی یادکردنەوەی شەهیدانی بەرەنگاربوونەوەی حەرەس جمهوری بەعسی بائید و پاراستنی هەولێر لەڕۆژی شوومی 31 ئاب، یادی شەهیدان بەرز ڕادەگرین و لەهەمان کاتیشدا پێویستە ڕوناکبیران و نوسەران و زانکۆکانی کوردستان ، بەدوای ووشەیەکدا بگەڕێن و ناوێکی نوێ بۆ ئەو رۆژە شوومە و بکەرەکانی بدۆزنەوە، کە بەدوای لەشکر و تانك و زیلی دوژمن و داگیرکەر کەوتن بۆ کوشتنی ڕۆڵەکانی کوردستان .
درود بۆ گیانی پاکی شەهیدان .
ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 3 ی هەولێر
٣١ ئابی ٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

