لەڕۆژی جیهانی بێسەروشێوناندا پارتی و بەعس پێشمەرگە بێسەروشوێن دەكەن

کوردستان 07:02 PM - 2023-08-30
خیانەتی 31ی ئاب و هاتنی سوپای رژێم بۆ ناو هەولێر PUKMEDIA

خیانەتی 31ی ئاب و هاتنی سوپای رژێم بۆ ناو هەولێر

٣١ی ئاب كوردستان

30ی ئابی هەمووساڵێك رۆژی جیهانی بێ سەروشوێنكراوانەو لە رۆژی خیانەتی 31ی ئاب دا پارتی و سوپای بەعس لەپایتەختی هەرێمی كوردستان تاوانی كوشتن و بڕینیان ئەنجامداو سەدان پێشمەرگەو خەڵكیان بەدیل گرت و بێسەرو شوێن كرد.

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی خیانەتی 31ی ئاب و بێسەروشوێن بوونی چەندین كەس راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: "پارتی جارێكی تر سوپای ئەنفال و كیمیابارانی هێنایەوە سەر خاكی كوردستان و شاری هەولێر، كەلە ئەنجامدا سەدان پێشمەرگە و تێكۆشەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی شەهید و برینداربوون، سەدانیان بەدیل گیران و بێسەر و شوێن كران".

30ی ئابی هەمووسالێك رۆژی جیهانی بێ سەروشوێنكراوانە، مێژووی دروستبوونی ئەم رۆژە دەگەڕێتەوە بۆ دەسپێشخەری كۆمەڵە و یەكێتی كەسوكاری دەستگیرو بێسەروشوێن كراوان لەوڵاتانی یەكێتی ئەمریكای لاتین، كەلە ساڵی 1981 دا ر‌ێكخراوێكی ناحكومیان دامەزراند لەكۆستاریكا  كە نوێنەرایەتی ناوخۆی وڵات و هەرێمەكان و چەند وڵاتێكی دەوروبەری دەكرد وەك تۆڕ‌ێكی ڕێكخراوەكان دژ بەزیندانی نهێنی و بێسەروشوێن كردنی زۆرەملێ، كارو چالاكیان دەكرد لەچەند دەوڵەتێكی ئەمریكای لاتین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە