مه‌كته‌بی سیاسی له‌باره‌ی خیانه‌تی 31ی ئابی پارتییه‌وه راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
هەواڵ 06:03 PM - 2023-08-30
PUKMEDIA
لۆگۆی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یادی خیانه‌تی مێژوویی 31ی ئابی 1996 دا كه پارتی ئه‌نجامی داوه راگه‌یه‌نراوێك بڵاودهكاتهوهو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "ئه‌م خیانه‌ته وه‌ك زۆر ناپاكی تری مێژووی ئه‌م حزبه له یاده‌وه‌ری میلله‌ته‌كه‌ماندا په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی قه‌ترانییه و به‌سه‌دان پاكانه‌ی خیتابی ئیعلامی و كتێبی ناڕاست و گێڕانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری رووداوه‌كان ناسڕدرێته‌وه".
ده‌قی راگهیهنراوهكه...
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر بانگهێشت و به چاوساغی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزه‌كانی گاردی كۆماریی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و پایته‌ختی خه‌ونی ئازادی و ناوه‌ندی دامه‌زراوه سه‌روه‌رییه‌كانی وڵاته‌كه‌مانیان داگیركرد و زیانێكی كوشنده‌و جه‌رگبڕیان له‌ماناكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری دا كهههرگیزاو هه‌رگیز له بیر ناچنه‌وه.
هه‌مووی پێنج ساڵ بوو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌سه‌ر زوڵم و زۆرداری رژێمی به‌عس راپه‌ڕیبوون و به‌شێكی خاكی نیشمانیان له‌چنگ ده‌رهێنابوون، كه‌چی پارتی به بیانووی پڕوپوچی تێكچوونی باڵانسی هێزه‌كان له شه‌ڕی ناوخۆ، جارێكی تر ئه‌و سوپای ئه‌نفال و كیمیابارانهیان هێنایه‌وه سه‌ر خاكی كوردستان و شاری هه‌ولێر، كه له ئه‌نجامدا سه‌دان پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی شه‌هید و برینداربوون، سه‌دانیان به‌دیل گیران و بێسهروو شوێن كران و ده‌بابه‌كانی ئه‌وسوپا شۆڤێنییه شكۆی پارله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستانیان شكاند و ئهزموونهكهمانیان، له‌سه‌ره‌تای پێكهاتنییه‌وه، له كهداركرد.
هه‌رچه‌نده ئه‌م خیانه‌ته وه‌ك زۆر ناپاكی تری مێژووی ئه‌م حزبه له یاده‌وه‌ری میلله‌ته‌كه‌ماندا په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی قه‌ترانییه و به‌سه‌دان پاكانه‌ی خیتابی ئیعلامی وكتێبی ناڕاست و گێڕانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری رووداوه‌كان ناسڕدرێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزه سیاسییه ده‌ربه‌سته‌كانی كوردستان، پاڵپشت به‌و ئومێده‌ی به ئایندهی گه‌له‌كه‌مان و ره‌وایی و مه‌سه‌له‌ی كورد هه‌یانه، پاڵپشت به‌وه‌ی ناكرێت پڕۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌مان له شوێنێكدا چه‌ق ببه‌ستێت و په‌كی بخرێت، بۆیه تێكڕا قه‌ده‌ری باشتری ئاشتی و پێكهاتنه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد و به‌سه‌ر برینی ناپاكی و خیانه‌تدا بازیان دا و هه‌وڵیان خسته‌گه‌ر بۆ پاراستنی ئه‌وی ماوه له شكۆی ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌یان بۆ ئاشتی و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی خه‌باتی دیموكراتی هه‌ڵدایه‌وه. روخانی سوپای رژێمی هاوكاری كاره‌ساتی سی ویه‌كی ئاب له پڕۆسه‌ی ئازادی وهه‌روه‌ها هه‌رچی ده‌سكه‌وتی گه‌له‌كه‌مان هه‌یه، له‌دانپیانانی ده‌ستووریی به هه‌رێمی كوردستان و سیستمی فیدڕاڵی به‌رهه‌می دانبه‌خۆداگرتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و په‌رۆشی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه بۆ دواڕۆژی كوردایه‌تی و سه‌روه‌ری كوردستان .
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و هێزه‌ی به‌رپرسه له خیانه‌تی 31ی ئاب، له جیاتی ده‌رس وه‌رگرتن له رووداوه‌كانی مێژوو، له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی چه‌وتی به‌رده‌وامه و تازه به تازه، به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندی پارتێتيیهوه، ئاگری ناكۆكی و ناپاكی خۆش ده‌كات كه دیاره به‌هه‌ڵه له دانبه‌خۆداگرتن و سه‌بری هوشیارانه‌ی ده‌ربه‌ستانی ئایندهی كوردستان تێگه‌یشتووه، بۆیه وا ئێستاش به تۆمه‌ت داتاشین و ته‌شهیری بێبنه‌ما بۆ هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یاده‌وه‌ری تیژی مێژوو تاقیده‌كاته‌وه، پاره و پاوه‌ر و ته‌زویری میدیایی بێ شوماری بۆ ئه‌م چه‌واشه‌كارییه خستووه‌ته‌گه‌ڕ، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات به یه‌كجاری برینه‌كانی مێژووی خیانه‌ت سارێژ بكات و به سیاسه‌تی دروستی كوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و لاپه‌ڕه ره‌شه له مێژووی خۆی و كوردستان بسڕێته‌وه، كه‌چی هه‌میشه له هه‌وڵی شهرعیيهتپێدانی چه‌واشه‌كارانه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌دایه و بێ باكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی سیاسی و ئایندهی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
له‌م یاده تاڵه‌دا ئێمه هه‌میشه له بری كینه به‌خشینه‌وه و تۆڵه كردنه‌وه، ده‌مانه‌وێت شوێنه‌وار و پاشماوه خراپه ده‌روونی و مه‌عنه‌وییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه و گشت كاره‌ساته‌كان به یه‌كجاری بسڕینه‌وه و به په‌رۆشه‌وه پێداگیری له‌وه ده‌كه‌ین كه ویستی خۆسه‌پاندن وه‌لا بنرێ و بژارده‌ی راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی حوكمڕانی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری راسته‌قینه له كوردستاندا بچه‌سپێندرێت. بۆ ئه‌م سیاسه‌ته نیشتمانییه دروسته به ئاگاییه‌وه ئاماده‌ی خه‌بات و قوربانیدانین، بێ ئه‌وه‌ی له مێژووی ره‌شی ئابی 1996 و كه‌موكوڕییه‌كانی تر غافڵ بین.
له‌یادی ئه‌و رۆژه ره‌شه و بۆ یادی هه‌موو شه‌هید و قوربانیانی گه‌له‌كه‌مان، سڵاو له سه‌رجه‌م شه‌هیده قاره‌مان و سه‌ربه‌رزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌تی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی موقاوه‌مه‌تی داگیركردنی پایته‌ختی كوردستان، له رۆژی ره‌شی 31 ی ئابی 1996دا .
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

