ژماره‌یه‌ك بازرگان و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێن
کوردستان 11:56 AM - 2023-08-21
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شه‌ش كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و ژماره‌یه‌ك بازرگان و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه رایگەیاندووە:"به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، پێنج بازرگان و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌رمان ده‌ستگیركرد و ده‌ستمانگرت به‌سه‌ر بڕی ( ٦٠٠٠ )گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی (ماریجوانه و شیشه).
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:" تۆمه‌تباران كه پێكهاتبوون له ( ئ، ڕ، س ) له‌دایكبووی ١٩٦٩ و ( ئ، ن، ی ) له‌دایكبووی ١٩٨٣ و ( ئ، ق، ئ ) له‌دایكبووی ١٩٨٥ و ( ه، ن، ح ) له‌دایكبووی ١٩٩٤ و ( ئ، ن، ن ) له‌دایكبووی ١٩٩٦، له ئێستادا به‌مادده‌كانی (٢٥ و ٢٦ و ٣٠ ) راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

