ئاسایشی راپەڕین دەستبەسەر بڕێكی زۆر پارەی ساختەدا دەگرێت
کوردستان 11:26 AM - 2023-08-02
دەزگای ئاسایش
25 هەزار دیناری عیراقی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیگرت بەسەر بڕی ٤١,٥٠٠,٠٠٠ چل و یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری عیراقی ساختە و گومانلێكراوێكیان دەستگیركرد.
دەزگای ئاسایش لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێدراوە، تێدا هاتووە:" دوای چاودێریكردن و بەدەستهێنانی زانیاری، لەڕۆژی ٢٠٢٣/٧/٢٧ بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گۆمانلێكراوێكمان بە ناوی ( ع، ح، ج )دەستگیركرد و دەستمانگرت بەسەر بڕی ٤١,٥٠٠,٠٠٠ دیناری عیراقی لە جۆری بیست و پێنج هەزار دیناری ساختە كە لەدەرەوەی عیراق دروستكراوە و بەنیازی ساغكردنەوەی بووە لە هەرێمی كوردستان و ناوڕاست و باشوری عیراق".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، تۆمەتبار بە ماددەی (٢٨١)لە یاسای سزادان ڕاگیراوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

