ئاراس محەمەد: سەرۆک بافڵ لەسەر رێبازەکەی مام داکۆکیکارە
کوردستان 01:42 PM - 2023-07-29
PUKMEDIA
ئاراس محەمەد ئاغا
یەکێتی هەمیشە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئامادەی دانوستان بوەو
ئەندامێکی سەرکردایەتیش دەڵێت: "لە رابردوو لە ئێستاشدا ئەرک و سیاسەتی لەپێشینەی
یەکێتی داکۆکی لە مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە و لەو پێناوەدا هەوڵی
داوە".
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی
سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی رێكخستنی موسڵ لە بەرنامەیەکی کەناڵی
ئاسمانی کوردساتدا دەڵێت: "سەرۆک بافڵ هەموو کات بۆ بەرژەوەندی خەڵکی
هەرێمی کوردستان ئامادەی دانوستانە و هەرچییەک لەبەرژەوەندی خەڵک و مووچەخۆران بێت
دەیکات و ئامادەیە بچێتە بەغدا و گوێش بەوە نادات لەگەڵ کێ کۆدەبێتەوە".
"ئەرک و سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە داکۆکی لە مافی خەڵکی
هەرێم بکات، لەڕابردوو سەرۆک مام جەلال بەهەمان سیاسەت کاری کردوەو ئێستاش سەرۆک
بافڵ پەیڕەوی دەکات و رۆڵی گرنگ دەبینێت لەچارەسەری کێشەکان و هەموو کاتیش
سەردانەکانی رۆڵێکی گرنگی گێڕاوەو بەردەوامیش دەبێت"، ئاراس محەمەد ئاغا وای
وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

