رێكخراوی سی پی تی: حزب بۆ سه‌ركوتكردن دادگاكان به‌كارده‌هێنێت
کوردستان 12:19 PM - 2023-07-22
PUKMEDIA
رێکخراوی سی پی تی
كه‌یسی شێروان شێروانی و ده‌ستگیركراوانی بادینان تیمی كوردستانی عیراقی رێكخراوی سی پی تی هێنایه ده‌نگ و رایانگه‌یاند:"سیستمی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆ نییه‌و به‌ته‌واوه‌تی شكستی هێناوه‌و حزب به‌ڕێوه‌یده‌بات و به‌كارده‌هێنرێت بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری".
سه‌رۆكی تیمی كوردستانی عیراقی رێكخراوی تیمه‌كانی ئاشتیخوازی كۆمه‌ڵگا، سی پی تی، له‌باره‌ی كه‌یسی رۆژنامه‌نوس و چالاكوان شێروان شێروانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "چوار ساڵ زیندانی بۆ شێروانی ئه‌وه‌ی ئێمه چاودێریمان كرد سزادانێكی زۆر نادادپه‌روه‌ری بوو، هه‌موو ئه‌وبه‌ڵگانه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی دادگا بوون له‌به‌رژه‌وه‌ندی شێروان شێروانی بوون و هه‌روه‌ها شاهیده‌كان وتیان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته شێروان شێروانی له‌بری ئه‌وان ئیمزا بكات و له‌وه‌ڵامی پرسیاری دادوه‌ریشدا شایه‌ته‌كان وتیان كه‌به‌هۆی ئیمزاكه‌ی شێروان شێروانی هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه".
"نوێنه‌ری چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه‌ناو و ناوبانگیان له‌كه‌دار بووه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كاتێك دۆكیۆمێنتێك ته‌نها بۆ ناوه‌وه‌ی زیندان بووه چۆن ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و ناو و ناوبانگ له‌كه‌دار ده‌كات"، سه‌رۆكی تیمی رێكخراوه‌كه له‌كوردستانی عیراق وای وت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئێمه له دۆخی زیندانیان و ته‌ندروستییان نیگه‌رانین و هیچ مافێكیان نییه و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، ئه‌وه‌ی بینیمان ئه‌وه‌یه سیستمی دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆ نییه و به‌ته‌واوه‌تی شكستی هێناوه‌و حزب به‌ڕێوه‌یده‌بات و به‌كارده‌هێنرێت بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، ئه‌وه‌شی رویدا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حزب له‌م وڵاته ده‌توانێت به‌بێ هیچ بڕ‌یارێكی دادگا خه‌ڵك ده‌ستگیر بكات و بیڕفێنێت ".
هه‌ر له‌كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكی تیمی كوردستانی عیراقی رێكخراوی تیمه‌كانی ئاشتیخوازی كۆمه‌ڵگا، سی پی تی وتیشی: "شێروان شێروانی و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانان و چالاكوانان به ئامانج گیراون ، هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی سه‌لامه‌ت نییه بۆ رۆژنامه‌نوسان، بۆیه داوای ئازادكردنی شێروان و ته‌واوی ده‌ستگیركراوان و زیندانیانی بادینان ده‌كه‌ین و داوا له په‌رله‌مانتاران و قونسوڵخانه‌كان و چالاكوانان ده‌كه‌ین یه‌ك ده‌نگ بن بۆ ئه‌م كه‌یسه، له‌پێناو پاراستنی مافی ئازادی راده‌ربڕ‌ین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

